بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە مێدیا عێراقییەکان، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ شەممە ڕژەی سەبازی هێزەکانی حەشدی شەعبی لە پارێزگای دیالە بە بۆنەی هەشتەمین ساڵڕۆژی دامەزراندنی، دەستی پێکرد.
ئەو ڕێوڕەسمە لە بنکەی سەربازی شەهید ئەبو مەنتەزر محمەداوی لە پارێزگای دیالە و بە بەشداری هەندیک پێکهاتەی سەربازی وەزارەتی بەرگری و ناوخۆ و دامەدەزگاکانی بەرەنگار بوونەوەی تیرۆریزم خەریکە بەڕێوە دەچێت.
حەشدی شەعبی هەروەها لە ئەو مانۆڕەدا سیستەمی ڕێنوێنی و کۆنترۆڵی فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکانی خۆیان کە بە دەستی هێزە عێراقییەکان بەرهەم هاتووە، ڕوونوێنی کرد.
مستەفا کازمی وەکوو فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانیش لە شوێنی تایبەت و لە پاڵ کەسایەتییە سەربازییەکان ئامادە بووە. لە سەرەتای ڕژەکەوە وێنەی شەهید ئەبوو مەهدی موهەندیس لە ڕووبەڕووی دانیشتووان تێپەڕێندرا.
Your Comment